گه‌شتى ئاسمانی نێوان رووسیا و فڕۆکەخانەکانی کوردستان ئەنجام دەدرێت

1,014 views 18 ئه‌یلول 2017

Advert test

وه‌زیرى گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنى عێراق ئاشكرايده‌كات، به‌مزیكانه‌ گه‌شتى ئاسمانى نێوان مۆسكۆ و فڕۆكه‌خانه‌كانى هه‌ولێر و سلێمانى و به‌سره‌ و به‌غدا ده‌كرێنه‌وه‌.

كازم غنجان حه‌مامى، وه‌زیرى گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنى عێراق له‌ دواى ده‌ستپێكى یه‌كه‌م گه‌شتى نێوان به‌غدا و مۆسكۆ رایگه‌یاند، دواى وه‌ستاندنى گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانى نێوان مۆسكۆ و به‌غدا بۆ ماوه‌ى نزیكه‌ى 13 ساڵ، ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م گه‌شت ده‌ستیپێكرده‌وه‌.

راشیگه‌یاند، كارده‌كه‌ین بۆ په‌ره‌پێدانى گه‌شته‌ ئاسمانیه‌كانى نێوان هه‌ردو وڵات، كه‌ هه‌موو فڕۆكه‌خانه‌كانى سلێمانى و هه‌ولێر و به‌غدا و به‌سره‌ و نه‌جه‌ف بگرێته‌وه‌.

وه‌زیرى گواستنه‌وه‌ وتیشى، له‌سه‌ره‌تادا هه‌فتانه‌ دوو گه‌شت ده‌بێت، چوارشه‌ممه‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدا و یه‌كشه‌ممان له‌ فڕۆكه‌خانه‌ى به‌سره‌.

Advert test