ئابورى نیوز” ژمارەى کرێکارە بیانیەکانی کەرتى نەوتى هەرێمى کوردستان بڵاودەکاتەوە

178 views 19 شوبات 2015

Advert test

بەپێى دویین ڕاپۆرتى وەزارەتى سامانەسروشتیەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان نزیکەى 4000 کرێکارى بیانى لە 26 کۆمپانیایى نیودەوڵەتى نەوت و 25 خزمەتگوزارى نەوت لە کەرتى نەوت و گازى هەرێمى کوردستان کاردەکەن, کە سەرجەم رێکارە یاسایی و پێدانى فیزا و نیشتەجێبوونیان لەلایەن وەزارەتى سامانەسروشتیەکانەوە بۆ ئەنجامدراوە.

ژمارەى کرێکارە بیانیەکان کە لە کەرتى نەوت و گازى هەرێمى کوردستان کاردەکەن گەیشتووەتە 1639 کرێکار کە لە 60 ڕەگەزنامەى جیاوازەوە لە سەرانسەرى جیهانەوە هاتوون, زۆرترین بەشى ئەو کرێکارانە هەڵگرى رەگەزنامەى بەریتانین و هەریەکە لە کۆمپانیاکانى دى ئێن ئۆ , تى تى ئۆپکۆ , شێفرۆن , دانا غاز, ئێم ئۆ ئێڵ کالیگران زۆرترین ژمارەى کرێکارە بیانیەکانى کەرتى نەوت و گازى هەرێمى کوردستان لە خۆدەگرن و خاوەنى بروانامەى دباۆم و باڵا و بەرزن لە پیشەسازى نەوت و گاز.

کۆمپانیاکانى خزمەتگوزارى نەوت کە لە هەرێمى کوردستان سەرقاڵى کارى دۆزینەوە و کاران و پیشکنینى نەوتن و کارى گواستنەوەى نەوت ئەنجامدەن ژمارەیان گەیشتووەتە 26 کۆمپانیایى نیودەوڵەتى رێژەیەکى زۆرى کرێکارە بیانیەکانیان لە کارو چالاکیەکانیاندا بەگەرخستووە و ژمارەیان گەیشتووەتە 2295 کرێکارى بیانى لە 67 رەگەزى جیاوازى سەرجەم وڵاتانى جیهان , هەریەکە لە کۆمپانیاکانى کاسکۆ پی ترۆم , ساکسۆن , ئۆیل سێرف , شلەمبێرجەر, جىجى ئێف زیت خاوەنى زۆرترین کرێکارى بیانى کەرتى نەوت و گازى هەرێمى کوردستان.

Advert test