ئاوی سلێمانی ھەناردەی دەرەوەی وڵات ئەکرێت …. ئابوری نیوز

1,611 views 25 كانونی یه‌كه‌م 2017

Advert test

حەبیب مەحمود بەڕێوەبەری فرۆش لە کۆمپانیای ئاوی کانزای ئاڵا بەسایتی ژووری ڕاگەیاند” ئێمە لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئیماراتی ماوەی زیاتر لە ساڵێکە لەھەوڵداین بەمەبەستی ناردنی ئاو بۆووڵاتەکەیان، ئەوان لیژنەی خۆیان نارد بۆ پشکنی ئەو ئاوەی ئێمە بەرھەمی دەھێنین وە شێوازی کاری کارگەکەمان”

ڕاشیگەیاند” نمونەی بەرھەم ھێنانی ئاوەکەی ئێمەیان برد بۆ ئیمارات و زیاتر لە ٦٥ پشکنینیان بۆکردووە و لەئاوەکەدا ڕێژەی سۆدێۆم زۆر بەرزبووە وە پێیان وتین کە ئەو ئاوە دەتوانن لەئیمارات بفرۆشرێت ھاوردە بکرێت”

بەڕێوەبەری فرۆشی ئاوی ئاڵا ئەوەشی ڕونکردەوە” لەئێستاوە ئێمە بە شێوەی ترانزێت و لەڕێگەی بەندەری عەباس و ئوم قەسرەوە ھەناردەی ئاو دەست پێدەکەین و لەبازاڕەكانی ئیماراتدا دەفرۆشرێت”.

ئەمە بۆ یەکەمینجارە لەھەموو عێراقدا ئاوی کانزای بڕواتە دەرەوە بەمەبەستی بازرگانیکردن پێوەی.

حەبیب مەحمود ڕاشیگەیاند” کارگەکانمان لەتوانایاندا ھەیەکە بەرھەم زیادبکەن و زیاتر بنێرنە دەوە بەڵام پێویستمان بەھاوکاری و دەستگیری کردنی حکومەتە کە ھاوکارمان بێت و کار ئاسانیمان بۆ بکەن”.

جەختیکردەوە” ئەو ئاوەی ڕەوانەی دەرەوەدەکرێت بەھۆی بەرزی ڕێژی سۆدێۆمەوەیە کە ١,٧٥ ڕێژەکەی زۆر گونجاوە چونکە ئاوەکانی دیکە زیاتر لە ٥ پلە دەبێت ئەمەش کاریگەری سلبی بۆ سەر دڵ و زەخت ھەیە بۆیە ئاوی ئێمە خواستی لەسەرە”.

Advert test