عەبادی ، ، مووچەی وەزارەتێکی تری ھەرێمی کوردستان ئەنێرێت

7,642 views 30 كانونی یه‌كه‌م 2017

عەبادی ، ،  مووچەی وەزارەتێکی تری ھەرێمی کوردستان ئەنێرێت

ئەندام پەرلەمانێکی عێراق ڕایدەگەیەنێت: عەبادی ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر وردبینی کردن لەلیستی موچەخۆرانی وەزارەتی خوێندنی باڵا دوابەدوای تەواوبوونی وردبینی کردن لە لیستی ھەردوو موچەخۆرانی وەزارەتەكانی پەروەردە و تەندروستی.

محەمەد عوسمان ئەندام پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە: حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەسەر وردبینی كردن لە موچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی كوردستان ڕەزامەندی دەربڕیوە.

ڕاشیگەیاندووە: ئەمەش دوابەدوای ئەوەی وردبینی لەلیستی فەرمانبەرانی وەزارەتەكانی تەندروستی و پەروەردەدا کرا بەھۆی ئەوەی کەمترین کێشە لە وەزارەتی خوێندنی باڵادا ھەیە دەست دەکات بەوردبینی کردن لەلیستی ناوی فەرمانبەرانی ئەو وەزارەتە.

محەمەد عوسمان ئەوەشی وتووە: حکومەتی ناوەند نیازی ئەوەی ھەیە تاکو وردبینی لەھەر وەزارەتێکدا نەکات موچەی ئەو وەزارەتە نانێرێت بۆ دڵنیابوون لە نەبونی کێشە و ناوی وەھمی،ھەربۆیە نیازیشی نیە موچەی سەرجەم وەزارەتەكان بەیەكەوە بنێرێت.