مووچە … وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٠ وەزارەتەکانی ڕاگەیاند

5,254 views 24 كانونی دووه‌م 2018

Advert test

بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و پەیوەندیەكانی وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایدەگەینێت رۆژی پێنج شەممە دابەشكردنی مووچە دەست پێدەكات و بەم شێوەیە:

یەكەم_ رۆژی پێنج شەممە 25/1/2018 مووچەی وەزارەتی شەهیدان لەگەڵ كەس و كاری شەهیدان و ئەنفال و زیندانیانی سیاسی دابەشدەكرێت.

دووەم_ رۆژی شەممە 27/1/2018 مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابووری دابەشدەكرێت.

سێ یەم_رۆژانی یەك شەممە و دووشەممە 28-29/1/2018 مووچەی وەزارەتی ناوخۆ و دەزگاری كاروباری مین دابەشدەكرێت.

چوارەم_ رۆژی سێ شەممە 30/1/2018 مووچەی ئەم وەزارەتانە دابەشدەكرێت. 1_ خوێندنی باڵا 2_سامانە سروشتیەكان 3_گواستنەوە و گەیاندن 4_پلاندانان

پێنجەم_ رۆژی چوار شەممە 31/1/2018 مووچەی ئەم وەزارەت و شوێنانە دابەشدەكرێت. 1_ ئاوقاف و كاروباری ئاینی 2_ كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو 3_ كارو كاروباری كۆمەڵایەتی 4_دەرماڵەی كۆمەڵایەتی 5_ دیوانی چاودێری دارایی 6_دەستەی مافی مرۆڤ 7_ دەستەی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم 8_ پاراستن و چاككردنی ژینگە 9_ دەستەی وەبەرهێنان 10_دەستەی دەسپاكی 11 كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی

شەشەم_ رۆژی پێنج شەممە 1/2/2018 مووچەی ئەم سێ وەزارەتە دابەشدەكرێت 1_ وەزارەتی كارەبا 2_وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە 3_ وەزارەتی پیشەسازی و بازرگاكانی

تێبینی/ رۆژی شەممە 27/1/2018 سەرەڕای پووشی فەرمی، بەڵام دابەشكردنی مووچە بەردەوام دەبێت.

Advert test