پارێزگای‌ سلێمانی‌ خاوەنى 36 ملیار بەرمیل نەوتە

132 views 1 ئازار 2015

Advert test

ڕێکخراوی‌ دۆر بۆ زانیاری‌ نەوتی‌ کوردستان، راپۆرتێك له‌سه‌ر یه‌ده‌گی‌ نه‌وت‌و غازی‌ كوردستان بڵاوده‌كاته‌وه‌‌و تێیدایه‌ ئه‌و ناوچانه‌ به‌  شانشنی‌ نەوت و غازی‌ کوردستان ناوده‌بات.

بەپێی‌ ڕاپۆرتەکە، یەدەگی‌ نەوتی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ هەڵەبجە و ئیدارەی‌ گەرمیان  36 ملیار بەرمیل زیاتر و لە سەدا 65 ی‌ کۆی‌ یەدەگی‌ نەوتی‌ هەرێمی‌ کوردستان و زیاتر لەسەدا 13 یەدەگی‌ نەوتی‌ عێراق پێکدەهنێت، هەروەکو لەڕووی‌ غازی‌ سروشتیەوە زۆر دەوڵەمەندە زیاتر لەسەدا 80 یەدەگی‌ غازی‌ هەرێمی‌ کوردستان دەکەوێتە ژێر زەوی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ و ئیدارەی‌ گەرمیان کە دەکاتە 5 ترلیۆن مەتر سێجا”.

هاوکات بەپێی‌ ڕاپۆرتەكه‌ ” 20 بلۆکی‌ نەوتی‌ لە سلێمای‌ بوونیان هەیە، کە 12 کۆمپانیای‌ نەوتی‌ کاریان تێدا دەکەن، کۆمپانیا ئەمریکیەکان زۆرترین پشکیان لە کۆمپانیا نەوتیەکان بەرکەوتووە، هەرچی‌ لەبارەی‌ ئەو بلۆکانەوە غازی‌ سروشتیان تێدایە 3 بلۆکن و تا ساڵی‌ 2017 بەرهەمیان دەبێت”.

ڕاپۆرتەکەی‌ ڕێکخراوی‌ دۆر باسی‌ لە گرنگی‌ نەوت و غازی‌ سروشتی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ کردووە و چەند زانیاریەکانی‌ روونکردووەتەوە کە بەپێی‌ زانیاریەکان” لەسەدا 25 بلۆکە نەوتیەکانی‌ سلێمانی‌ بەدەست کۆمپانیا ئەمرکیەکانەوەن، غازی‌ سروشتی‌ سلێمانیش بۆ تورکیا گرنگی‌ زۆری‌ هەیە کە دەتوانێت بەشداربیت لە دابینکردنی‌ پێداویستی‌ ناوخۆیی‌ غازی‌ سروشتی‌ بۆ ئەو وڵاتە و پاشان گواستنەوەی‌ بۆ ئەوروپا”.

Advert test