” %90 ی‌ پێداویستییەكانی‌ هەرێم لە دەرەوە هاوردە دەكرێن”

50 views 3 ئازار 2015

Advert test

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێم رایگەیاند، بۆ دابینكردنی پێویستییەكانی هەرێم لەسەدا (85 بۆ90)ی پێداویستییەكان لە دەرەوە هاوردە دەكەن و خاڵە سنورییەكانی‌ هەرێمیش سەر بەوەزارەتی‌ دارایین.

ساماڵ سەردار وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێم ڕایگەیاند: تائێستا بواری پیشەسازیی لە هەرێم نەبووەتە جێی بایەخ و گرنگیپێدانی حكومەت، بۆیە دەبێت حكومەت گرنگی‌ زیاتر بەو كەرتە بدات.

ساماڵ سەردار وتی: لە هەرێمی كوردستاندا یاسایەك بۆ پاراستنی بەرهەمی ناوخۆ نییە و كەرتی پیشەسازی نەبوەتە خاڵی گرنگیپێدانی حكوومەت و كاری زۆری لەسەر نەكراوە، پیشەسازیی هیچ وڵاتێكیش پێشناكەوێت ئەگەر حكومەت پشتیوانی نەكات و پارێزگاری لە بەرهەمی ناوخۆیی نەكات، لەبەر ئەوەش ناتوانن كێبڕكێی‌ بەرهەمی‌ وڵاتانی‌ توركیا و ئێران بكەن، چونكە بەرهەمەكانیان لە هەرێم پێشكەوتووترە و نرخیشیان كەمترە.

لەبارەی‌ چالاككردنی‌ یاسای پاراستنی بەرهەمە نیشتمانییەكانی عێراقیش لە هەرێمی كوردستاندا وتی: داوایان لە ئەنجومەنی ئابوری هەرێم كردووە ئەو یاسایە بخرێتە بواری‌ جێبەجێكردنەوە، یەكێك لە خاڵەكانی كارنامەی كۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجومەنەكەش ئەوبابەتە دەبێت.

ئاماژەی بەو هەوڵانەش كرد كە‌ بونیاتنانی چوار شاری پیشەسازی لە كەلار و سلێمانی و هەولێر و دهۆك خستویانەتەگەڕ كە بە وتەی ئەو، هەزاران هەلی كار دەڕەخسێنێت و خاڵی زیادكردنی بەرهەمی ناوخۆ و گەڕانەوەی دراوی قورس دەبێت لە دەرەوەوە بۆ ناو هەرێم.