زێڕی عێراق پێنجەمى وڵاتانى عەربیە 37 جیهانە

50 views 4 ئازار 2015

Advert test

سه‌رۆكی ناوه‌ندی‌ ڕاگه‌یاندنی ئابووریی عێراق ده‌ڵێت: به‌غدا بۆ سه‌قامگیركردنی دۆخی‌ ئابووریی، زێڕی زیاتر ده‌كڕێت و به‌م دواییه‌ش بڕی 36 ته‌ن زێڕی كڕیوه‌. سه‌رغام محه‌مه‌د عه‌لی سه‌رۆكی ناوه‌ندی‌ ڕاگه‌یاندنی ئابووریی عێراق، له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: له‌پێناو سه‌قامگیریی ئابووری وڵات، به‌غدا  36 ته‌ن زێڕی كڕیوه‌و له‌ئێستاشدا عێراق له‌سه‌ر ئاستی جیهان، له‌ریزبه‌ندیی 37 هه‌مین و له‌سه‌رئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌ریزبه‌ندی 5 هه‌میندایه‌ كه‌ خاوه‌نی زێڕی عه‌مباركراوه‌ به‌ بڕی زیاتر له‌ 90 ته‌ن.

كڕینی زێر له‌لایه‌ن عێراقه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌و وڵاته‌ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كات، له‌ قه‌یرانێكی داراییدایه‌‌و تائێستاش له‌بودجه‌ی 2015 پشكی هه‌رێمی كوردستانی نه‌ناردوه‌. جێی ئاماژه‌یه‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كان له‌ ڕووی زێڕی عه‌مبار كراوه‌وه‌ به‌ پله‌ی یه‌كه‌م دێت كه‌ خاوه‌نی  8133 ته‌نه‌و به‌دواشیدا ئه‌ڵمانیاو پاشان ئه‌لبانیا دێن كه‌ خاوه‌نی 600 ته‌ن زیڕی عه‌مباركراون.