وه‌زیری وزه‌ی توركیا رایده‌گه‌یه‌نێت، دوای كۆتایی هاتنی گفتوگۆكانی پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری پرۆسه‌ی ده‌رهێنانی نه‌وت له شاخی قه‌ندیل ده‌ستپێده‌كه‌ن, ته‌نه‌ر یه‌ڵدز وه‌زیری وزه‌ی توركیا له میانی به‌شداریكردنی له رێوره‌سمی ئیمزاكردنی رێكه‌وتنامه‌ی هه‌ماهه‌نگی كانزایی له‌گه‌ڵ زانكۆی هاجه‌ته‌په رایگه‌یاند، له دامێنی شاخی قه‌ندیل چه‌ند بلۆكێكیان هه‌یه كه ده‌كه‌وێته ناوچه كوردییه‌كه‌ی له باكووری عێراق كه پارتی كرێكارانی كوردستان تیایدا باڵاده‌ستن.
روونیشیكرده‌وه، هه‌نگاونانی پارتی كرێكارانی كوردستان به ئاراسته‌ی چه‌كدانان رێگه خۆش ده‌كات له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی ده‌رهێنانی نه‌وت. وه‌زیری وزه‌ی توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هه‌ر كاتێك گفتوگۆكانی نێوان په‌كه‌كه‌و حكومه‌ت بۆ كۆتایی هێنان به ململانێی 30 ساڵه‌ی چه‌كداری كۆتایی هات، پرۆسه‌ی ده‌رهێنانی نه‌وتیش ده‌سپێده‌كه‌ن.