عیراق بەبڕى زیاتر 20ملیار دۆلار قه‌رزاری كۆمپانیاکانى نه‌وتە

42 views 5 ئازار 2015

Advert test

oil basraوه‌زیری نه‌وتی عیراقی ده‌ڵێت، وڵاته‌كه‌ی به‌بڕی زیاتر 20ملیار دۆلار قه‌رزاری ئه‌و كۆمپانیا نه‌وتیانه‌یه‌ كه‌ له‌عیراق كارده‌كه‌ن. عادل عه‌بدولمه‌هدی-وه‌زیری نه‌وتی عیراقی له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ ئه‌و قه‌یرانه‌ داراییه‌ی كه‌ له‌ئارادایه‌، عیراق به‌بڕی زیاتر 20ملیار دۆلار قه‌رزاری ئه‌و كۆمپانیا بیانیانه‌یه‌ كه‌ له‌م وڵاته‌ كارده‌كه‌ن.

رونیشیكرده‌وه‌ له‌ماوه‌ی ساڵی 2014دا، موسته‌حه‌قاتی ساڵی پێشووتری كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانیان داوه‌ته‌وه‌و له‌ئێستاشدا موسته‌حه‌قاتی ساڵی پارو ئه‌مساڵی كۆمپانیا بیانیه‌كانیان له‌لا كه‌ڵه‌كه‌ بووه‌ كه‌ بڕه‌كه‌ی 20ملیار دۆلار زیاتره‌. هاوكات عادل عه‌بدولمه‌هدی، پێشبینیكرد نرخی نه‌وت له‌جیهاندا به‌رزبێته‌وه‌ بۆ 64و 65دۆلار بۆ یه‌ك به‌رمیل نه‌وت.

له‌بودجه‌ی گشتی 2015ی عیراقدا، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت به‌56 دۆلار خه‌مڵێنراوه‌، به‌ڵام نرخی نه‌وت له‌ئێستادا كه‌مێك به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆوه‌ دیوه‌ پاش ئه‌وه‌ی دابه‌زینێكی زۆری به‌خۆوه‌ بینی.