داهاتی نەوتی عیراق زیادەکات

87 views 30 ئازار 2015

Advert test

                           داهاتی نەوتی عیراق زیادەکات

   لە ڕاگەیاندراویک دا وەزارەتی نەوتی عیراق بڕی نەوتی هەناردەکراوی لە رێگەى کۆمپانیایی بەبازاڕکردنی نەوتی عیراق(سۆمۆ ) و داهاتی نەوتی فرۆشراوی مانگی ڕابردوو ئاشکرا کرد.

عاسم جیهاد وتەبێژى وەزارەتى نەوتى عیراق ڕیگەیاند” مانگى رابردوو عێراق لەڕێگەى بەندەرى بەسرەوە بڕی (64.2) ملیۆن بەرمیل نەوتى هەناردەکردووە و داهاتەکەشى گەیشتووەتە (2.9) ملیار دۆلار, هەروەها کێڵگەکانى نەوتى کەرکوک توانیویانە بڕى (460) ملیۆن دۆلار بۆ خەزێنەى عێراق دەستەبەر بکەن بە فرۆشتنى (8.5) ملیۆن بەرمیل لە مانگى شوباتدا.

جیهان ئاشکرایی دەکات” تێکرایى نرخى  یەک بەرمیل نوتى عێراق (46.2) بووە, کۆى گشتى بڕى نەوتى هەناردەکراوى مانگى شوبات (72.7) ملیۆن بەرمیل بووە و دەهاتەکەشى بەرزبووەتەوە بۆ (3.4) ملیار دۆلار لەچاو مانگى یەک دا  کە بڕى (3.2) ملیار دۆلار بووە.

Advert test