پرۆژە یاسای بودجەی 2015 خراپترینە

163 views 1 نیسان 2015

Advert test

پرۆژە یاسای بودجەی 2015 خراپترینە

perlaman u hkumatسەرۆكی لیژنەی دارایی و ئابوری لە پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای دەكات، هەفتەی ڕابردوو حكومەتی هەرێم ڕەشنوسی پرۆژە یاسای بودجەی هەرێمی ڕەوانەی پەرلەمانی كوردستان كردوە و لە 10 ساڵی رابردودا ئەوە خراپترین ڕەشنوسی پرۆژە یاسای بودجەیە.
عزەت سابیر، سەرۆكی لیژنەی دارایی و ئابوری لەپەرلەمانی كوردستان لەكۆنگرە رۆژنامەوانیەكەدا ڕایگەیاند،  وەكو لیژنەی ئابووری و دارایی كۆبونەوەیەكمان ئەنجام دا بۆ دوو بابەتی گرنگ یەكێكیان بۆ هەمواركردنەوەی یاسای وەبەرهێنان و هەروەها نەناردنی بودجە لە لایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە.
وتیشی، 20 ڕۆژ لەمەوبەر حكومەت ڕەشنوسێكی پرۆژەیاسای بودجەیان ڕەوانەی پەرلەمان كرد لە 10 ساڵی ڕابردوی تەمەنی پەرلەماندا خراپترین رەشنوسی پرۆژە یاسایە، چونكە لە ڕەشنوسەكەدا هیچ پێشینە و تواناسازی و هیچ پارەیەكی بۆ پرژەی  كشتوكاڵی تێدا نیە، بۆیە هەوڵ دەدەین لەهەفتەی داهاتوو لەگەڵ وەزارەتی دارایی كۆببینەوە تاوەكو پێداچونەوە بەو رەشنوسەدا بكەین، چونكە لە 2014شدا بودجە نەهاتۆتە پەرلەمان لە 2015شدا ئەگەر جەخت نەكەینەوە هەست دەكەین حكومەت بودجە ڕەوانە ناكات .
ئەوەشی خستەڕوو، هەرچەندە پەیوەندی بەقەیرانی داراییەوە هەیە، بەڵام بەم شێوەیەش نابێت، چونكە هیچ بڕە پارەیەك بۆ ئاوەدانكردنەوەی هەڵەبجەی تێدا نیە كەپێشتر شەری لەسەركرابوو، پارە بۆ كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژرادن و ڕاپرسی لە هەرێم تەرخان نەكراوە بۆیە خراپترین پرۆژەیە.
Advert test