چاڤی لاند پاره‌ی‌ پشكه‌كانی هاوڵاتیان نادات

78 views 2 نیسان 2015

Advert test

چاڤی لاند ئه‌مساڵیش پاره‌ی‌ پشكه‌كانی هاوڵاتیان نادات

chavy

به‌شێكی زۆر له‌پشكه‌كانی‌ چاڤی لاند نگه‌رانن له‌وه‌ی‌ له‌مساڵادا هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌كیان پێنه‌دراوه‌و نادرێت‌و پێیانوتراوه‌ كه‌ ئه‌مساڵ هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌كیان پێنادرێت، سه‌روكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ كارگێڕی‌ چاڤی لاندیش ده‌ڵێت “رێژه‌ی‌ گه‌شتیاران كه‌میكردوه‌و ئه‌مساڵ پاره‌ نادرێت” .

 كاروان به‌شان نوێنه‌ری‌ به‌شێك له‌خاوه‌ن پشكه‌كانی‌ چاڤی لاند له‌لێدوانێكدا بۆ ئاوێنه‌نیوز وتی‌” كۆمه‌ڵێك خاوه‌ن پشكه‌كانی‌ چاڤی‌ لاند كۆبوینه‌وه‌و سێ نوێنه‌ر دیاریكراو داخوازی‌‌و داواكارییه‌كانمان گه‌یانده‌ ده‌ست ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، هاوكات له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی‌ چافی‌ لاندیش كۆبوینه‌وه‌”.

وتیشی‌ “دوای ئامادەبونی ئێمه‌ وه‌ك نوینه‌ری‌ خاوه‌ن پشكه‌كان‌و بەئامادەبونی بەرێوەبەری ئەنجومەنی جێبەجێكارو سەرۆكی ئەنجومەنی بەرێوەبردنی كۆمپانیای چاڤی لاندو ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دوای كۆبونەوەیەكی سێ كاتژمێریی، بۆمان دەركەوت زیاتر لەدو ملیار دیناری كۆمپانیا دیارو رون نییە چی بەسەر هاتوە كە ئەمەش هەموو مافێكی خاوەن پشكەكانی تیایە كە بزانن ئەو برە پارەیە بۆ ونە”.

كاروان  ئه‌وه‌شی‌ وت” دوای لێکۆڵینەوەو گفتوگۆکان دەرکەوت کە ناڕوونی لەو پارەیەدا ھەیە کە ئەو کۆمپاینایە لەشاری چاڤی گەشتیاری بەدەستی دەھێنن، ھەروەھا لەبڕی قازانجی ساڵی پاریشدا ناڕوونییەکی زۆرھەیە بۆیه‌ لێکۆڵینەوەکان لەمبارەیەوە بەردەوام ده بن ، تاوەکو دەگەینه ئەنجام، بۆئەوەی وەڵامی ھاوڵاتیان و خاوەن پشکەکان بدەنەوە”.

نوێنه‌ری‌ خاوه‌ن پشكه‌كانی‌ چافی‌ لاند ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه‌یان پێڕاگه‌یاندین كه‌ به‌هۆی‌ شه‌ڕی‌ داعشه‌وه‌ ئه‌مساڵ هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌ك نادرێت به‌خاوه‌ن پشكه‌كان.

له‌به‌رامبه‌ردا دانا حه‌سه‌ن محه‌مه‌د سه‌روكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ كارگێڕی‌ له‌چاڤی لاند بۆ ئاوینه‌نیوزی‌ وتی “ئێمه‌ هه‌مو كارێكمان به‌ژماره‌ كردوه‌، كاتیك ئه‌و كاره‌ش ده‌كه‌ین كه‌سێكی‌ یاسایی‌ بێلاینه‌ دێت حسابی‌ كۆتایی‌ ساڵمان بوده‌كات”.

وتیشی‌ “نزیكه‌ی‌ ١٠ هه‌زار پشكدارمان هه‌یه‌و له‌و ریژه‌یه‌ش ٦٠ بو ٧٠ كه‌سیكی‌ تێدا ده‌بیت ره‌وشه‌كه‌یان به‌دڵ نه‌بێت، به‌ڵام ئێمه‌ پیمانوتون بایی‌ ئه‌و دو ملیار دیناره‌  مه‌وجودات كراوه‌ بو ئه‌و شوێنه‌ وه‌ك كرینی‌ تانكه‌رو شتومه‌كی‌ دیكه‌، ئه‌وان ده‌ڵین دیار نه‌ماوه‌، چونكه‌ مه‌وجودات ناچێته‌ قازانجه‌وه‌و بۆ شوێنه‌كه‌ به‌كار ده‌هێنرێت”.

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد “له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا به‌پشكداره‌كان  وتوه‌ به‌ڵی‌ ئه‌مساڵ پاره‌ دابه‌شناكرێت، چونكه‌ ریژه‌ی‌ گه‌شتوگوزار له‌مساڵدا زور كه‌مبوه‌، به‌به‌راورد به‌ساڵی‌ رابردو”.

Advert test