بڕى هەناردەکردنى نەوت و داهاتەکەى لە مانگى ئازاردا ئاشکرادەکرێت

77 views 2 نیسان 2015

Advert test

بڕى هەناردەکردنى نەوت و داهاتەکەى لە مانگى ئازاردا ئاشکرادەکرێتexport

وه‌زاره‌تی‌ نه‌وتی‌ عێراق بڕی‌ نه‌وتی‌ فرۆشراوو داهاتی‌ مانگی‌ رابردوو ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت، زیاتر له‌ 92 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتیان هه‌نارده‌كردوه‌و داهاته‌كه‌شی‌ 4 ملیارو 457 ملیۆن دۆلار بووه‌.

عاسم جیهاد وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ نه‌وتی‌ عێراق له‌ لێدوانێكی‌ رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، به‌پێی‌ ئه‌و زانیاری‌ و داتایانه‌ی‌ كه‌ له‌ كۆمپانیای‌ سۆمۆ بۆ فرۆشتنی‌ نه‌وتی‌ عێراقه‌وه‌ به‌ده‌ستیان گه‌یشتوه‌، له‌ مانگی‌ ئازاری‌ رابردوودا به‌غداد توانیویه‌تی‌ 92 ملیۆن و 101 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهان بكات.

وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ نه‌وت ئاشكراشی كرد، بڕی‌ ئه‌و پاره‌یه‌ی‌ كه‌ له‌ نه‌وتی‌ فرۆشراوی‌ مانگی‌ رابردوو ده‌ست به‌غداد كه‌وتوه‌، 4 ملیارو 457 ملیۆن دۆلار بوه‌، له‌كاتێكدا نرخی‌ فرۆشتن بۆ هه‌ر به‌رمیلێك 48 دۆلارو 244 سه‌نت بوه‌.

وتیشی‌: له‌ به‌نده‌ره‌كانی‌ باشووری‌ عێراقه‌وه‌ بڕی‌ 84 ملیۆن و 78 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ كراوه‌، له‌كاتێكدا بڕی‌ هه‌نارده‌كراو له‌ كه‌ركوكه‌وه‌ 8 ملیۆن و 322 هه‌زار به‌رمیل بوه‌، به‌وه‌ش بڕی‌ هه‌نارده‌كراوی‌ تێكڕای‌ نه‌وتی‌ عێراق رۆژانه‌ 2 ملیۆن و 980 هه‌زار به‌رمیل بووه‌, ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ عێراق له‌ مانگی‌ شوباتدا، 72 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی‌ هه‌نارده‌ كردبوو، به‌و پێیه‌ش له‌ مانگی‌ ئازاردا بڕه‌كه‌ 20 ملیۆن به‌رمیل زیادی كردوه‌.

Advert test