بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەیەكی وەبەرهێنان لە شوێنی سایلۆی كۆنی سلێمانی، بڕیارە بە سەرپەرشتی تیمێكی ئەندازیاری بیانی ئەو سایلۆیە بتەقێندرێتەوە.
فەرمان غەریب، بەڕێوبەری وەبەرهێنانی سلێمانی راگەیاند:” كۆمپانیای هیوا رەئووف لە بەرامبەر دروستكردنی سایلۆی سەیدسادق و پڕۆژەی نیشتەجێبوون لە هەواری شار، زەوی سایلۆی كۆنی سلێمانی پێدەدرێت بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەیەكی وەبەرهێنان”.
لە شوێنی كۆنی سایلۆكە 9 باڵەخانەی نیشتەجێبوون و مۆڵێكی بازرگانی و هۆتێلێك دروستدەكرێن، 20% ی زەوییەكەش دەكرێتە سەوزایی و باخچە بۆئەوەی هاونیشتمانیان سوودی لێوەبگرێن.
بۆ ئەنجامدانی ئەو پڕۆژەیە پێویستە سایلۆی كۆنی سلێمانی بڕوخێندرێت، بەڕێوبەری وەبەرهێنانی سلێمانی گوتی :” رووخاندنی سایلۆكە پێویستی بە تیمێكی پێشكەتووی ئەندازیاری بیانی هەیە كە بەشێوەی تەقاندنەوە دەبێت، بۆئەوەی زیانی بۆ ناوچەكە و هاونیشتمانیان نەبێت، بڕیارە لە ئایندەش دەست بە رووخاندنی سایلۆكەو ئەنجامدانی پڕۆژەكە بكرێت”.
هیوا رەئووف یەکێکە لە وەبەرهێنەرەگەورەکانی هەرێمی کوردستان کەچەندین پرۆزەی گەورەی لە بواری وەبەرهێنان و گەیاندن و ئەنتەرنێت هەیە و خاوەنی کۆمپانیایی فانۆس تیلیکۆم لە لە کوردستان و جەندین ناوچەی عێراق خزمەتگوزاریەکانی کاردەکات