ده‌رماڵه‌ى خوێندكارانی زانکۆی سلێمانی دابه‌ش ده‌كرێت

65 views 10 كانونی یه‌كه‌م 2015

Advert test

د. ئاراس زه‌ینه‌ڵ یاریدەدەری سه‌رۆكى زانكۆى سلێمانی بۆ کاروباری خوێندکاران، به‌دواڕۆژى ڕاگه‌یاند سبەی پێنجشەممە ده‌رماڵه‌ی مانگى 6 ی خوێندكارانى زانكۆى سلێمانى دابه‌ش ده‌كرێت، خوێندكاران ده‌توانن له‌به‌ش و فاكه‌ڵتیه‌كانى خۆیان ده‌رماڵه‌ كه‌ وه‌ربگرن.

د.ئاراس وتیشى ” به‌شێك له‌ فاكه‌ڵتى وسكۆڵه‌كان مانگى 6 به‌ته‌واوه‌تى ده‌وامیان نه‌كردوه‌ بۆیه‌ چه‌ند رۆژ ده‌وامیان كردبێت پاره‌كه‌ به‌گۆێره‌ى ئه‌وه‌ى بۆ ئه‌ژمار ده‌كرێت”. ده‌رماڵه‌ى خوێندكارانى زانكۆى بۆ ئه‌و خوێندكارانى ماڵیان له‌نێو شاره‌ مانگى 40 هه‌زار دینار وه‌رده‌گرن بۆ خوێندكارانى به‌شه‌ناوخۆیى 60 هه‌زار و ئه‌و خوێندكارانه‌شى كه‌له‌ده‌ره‌وه‌ن و له‌به‌شه‌ ناوخۆیى نین بڕى 100هه‌زار دینار وه‌رده‌گرن .